بایدن باسی دەوڵەتێك بۆ فەڵەستین دەكات

 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی گوتی پارتی دێموکرات بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل و نزا دەکات بۆ ئارامگرتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس .

بایدن لە کۆشکی سپییەوە ڕۆژی هەینی گوتی چارەسەرێکی دوو دەوڵەتی ” تاکە وەڵامی شیاوە ” بۆ ململانێی ئیسرائیل و فەلەستین .

بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ مۆن جای ئین گوتی : هێشتا پێویستمان بە چارەسەری دوو دەوڵەتی هەیە . ئەمە تاکە وەڵامە” و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هاوکاری “سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی غەزە بکەن

Back to top button