پێشمەرگەو سوپای عێراق لە كەركوك ھاوكاری یەكتر دەكەن

فەرماندەیەکی باڵای سەربازی عێراق ڕۆژی شەممە ئەو ڕاستییەی ئاشکرا کرد کە هێزەکانی پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چۆن دەگەڕێنەوە کەرکووک .
سەرچاوەكە بە ڕوسیا تودەی وت: گەڕانەوەكە بۆ ناو کەرکوک نییە، بەڵام دامەزراندنی بنکەی هەماهەنگی هاوبەشی فیدراڵی هەیە کە لەلایەن سوپای عێراقەوە بەڕێوەدەبرێن، لەگەڵ ئەفسەران لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگەوە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و هەماهەنگی”
وتیشی:”سەنتەرەکە چوار بنکەی لاوەکی هەیە، لە قەزای خانەقین-ی سەر بە پارێزگای دیالە، یەکێکی تر لە پارێزگای کەرکوک و دوو بنکەیان لە نەینەوایە”