سەرۆكی حكوومەتی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران لە سلێمانی دادەنێت

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی دادەنێت.

کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 23-5-2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت، بەردی بناغەی سایلۆی سلێمانی و پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی، دادەنێت.

پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی سایلۆیەکی مۆدێرن و عەمبارکردن و بەرھەمھێنانی خۆراک و بە بازاڕکردنی گەنم و دانەوێڵە و دروستکردنی بەرهەمە خۆراکییەکان بە تازەترین تەکنەلۆجیا و بە گوێرەی ستانداردە جیهانییەکان. پڕۆژەکە  بە بڕی زیاتر لە 122 ملیۆن دۆلار جێبەجێ دەکرێت.

Back to top button