شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی دووشه‌ممه‌ 24/5/2021، له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.

باس له‌وه‌ش كراوه‌، پلەى گەرما بە بەراورد بە چەند ڕۆژى رابردوو، 3 تا 5 پلە نزم دەبێته‌وە، ئەگەرى بارانیش لە ڕۆژانى 25ى مانگ و 26ى مانگ لەسەر ناوچە شاخاوییه‌ جیاجیاكان هه‌یه‌.

 

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text

Back to top button