مەسرور بارزانی : پڕۆژه‌كه ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و گه‌ره‌نتی ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، پرۆژەی دروستکردنی سایلۆ و بەبازاڕکردنی گەنمی جووتیاران، ئاسایشی خۆراک لە کوردستان دابین دەکات.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیمێكدا به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران له پارێزگای سلێمانی دانا و رایگه‌یاند، پڕۆژه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران ئاسایشی خۆراك دابین ده‌كات و گه‌ره‌نتی ده‌داته خه‌ڵكی كوردستان، له‌هه‌مانكاتدا دڵنه‌وایی ده‌داته هه‌موو جووتیارانی كوردستان به گشتی و پارێزگای سلێمانی به‌تایبه‌ت.
دەقی وتارەکەی مەسرور بارزانی:
به‌ناوی خوای گه‌وره و مهیره‌بان
خوشك و برایان ئاماده‌بووانی هێژا
زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم لێره ئاماده‌ین بۆ دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه ستراتیژییه بۆ كرینه‌وه‌ی گه‌نمی جووتیاران و به‌رهه‌مه‌كانی گه‌نم.
ئه‌مه ئه‌و راستییه پیشان ده‌دا، دروستكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌م بیر دێنێته‌وه كە به‌ڵێنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان یه‌ك له داوی یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێن.
هیوادارم ئه‌م پرۆژه‌یه دڵنیایی بدا به هه‌موو جووتیاران، به تایبه‌ت خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی پارێزگای سلێمانی، كه چیتر خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بێ به‌رهه‌مه‌كانیان چی لێ بكه‌ن.
ئه‌م پرۆژه‌یه نه‌ك ته‌نیا ده‌توانێ به‌رهه‌مه‌كانیان وەربگرێ، به‌ڵكوو گەره‌نتی ئه‌وه‌ش ده‌دا، كه ئاسایشی خۆراك له كوردستان دابین ده‌كرێ.
ئه‌م پرۆژانه له هه‌موو كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێن و هیواداران پرۆژه‌ی تری ژێرخانی ئابووری جێبه‌جێ بكه‌ین.
كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كرێ وه‌كوو سه‌رچاوه‌ی ژێرخانی ئابووری سه‌یر بكرێ. به په‌ره‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵی زۆر كاری تریش دێنه ئاراوه و كه‌رتی پیشه‌سازی په‌ره‌ده‌ستێنێ و بازرگان‌یش، به‌م شێوه‌یه راسته‌وخۆ و ناراسته‌خۆ هه‌زاران هه‌لی كار فه‌راهه‌م ده‌كرێ.
ده‌ستخۆشی له گرووپی قه‌یوان ده‌كه‌م بۆ ئه‌م پرۆژه‌یه و هیوادارارم بتوانن پرۆژه‌ی تر جێبه‌جێ بكه‌ن.
ئێره شوێنێكی مێژووییه و پێویسته سوود له‌و به‌رهه‌مه گه‌وره وه‌ربگرین، كه خوا پێی داوین و پێویستمان به هاورده‌كردنی هیچ پێویستییه‌كی تر نه‌بێ، نه‌ك پێویستی ناوخۆ، به‌ڵكوو وا بكه‌ین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكه‌ین تا ببێته داهاتێكی تر تا ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستن و ئه‌مه له سه‌ره‌تای ئه‌م كابیینهیه وە به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت بووه و وتوومانه ده‌مانه‌وێ داهات ههمهجۆر بكه‌ین و له هه‌ندێ شوێنیش به‌رهه‌مه‌كان هاتوونه‌ته دی و هیوادارین له ماوه‌یه‌كی زووش به‌رهه‌می ئه‌م پرۆژه‌یه بدا و دواتر خه‌ڵكی كوردستان شایه‌دی ئهوههمان بۆ بده‌ن كه حكوومه‌ت بیری له‌وه كردووه‌ته‌وە ژێرخانی ئابووری به‌هێز بكات.
ئێمه بیرمان ستراتیژی بووه و بیرمان له ده‌ستكه‌وتی كورتخایه‌ن نه‌بووه و هه‌وڵمان داوه نه‌ك پێویستی خۆمان پڕ بكه‌ینه‌وه، به‌ڵكوو ببینه هەناردەکار.