حكومه‌تی هه‌رێم واده‌ی ده‌سكاری كردنی مووچه ده‌ستنیشان ده‌كات
خواكوڕك
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامه له پێداچوونه‌وه و دیراسه‌كردنی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه، وەزارەتی دارایی و لایەنە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی پلانێکن بۆ پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی مووچە.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌مه 22/2/2017 سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێم له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، هه‌موو هه‌وڵێكی حكومه‌ت له ئێستا دا ئه‌وه‌یه مووچه له‌كاتی خۆی دابه‌ش بكات، و وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رقاڵی پێكه‌وه‌نانی بڕێكی پێویستی داهاته بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی به (خواكوڕك)ـی راگه‌یاندبوو، له دوومانگی داهاتوو خشته‌یه‌كی نوێی مووچه راده‌گه‌یه‌نرێت و تیایدا ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی مووچه‌كانیان كه‌متر له 500 هه‌زار دیناره وه‌كو خۆی دابه‌ش ده‌كرێت به‌بێ پاشه‌كه‌وت كردن.
به‌پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌و كه‌سانه‌ش مووچهكهنیان كه‌متر له 750 هه‌زار دیناره به‌رێژه‌ی له %5 له مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت و ئه‌وانه‌شی مووچه‌كانیان كه‌متر له یه‌ك ملیۆن دیناره به‌رێژه‌ی له %10 پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.