په‌رله‌مانى كوردستان سێشه‌ممه‌ كۆده‌بێته‌وه‌، گفتوگۆ لەبارەی سێ پرس دەکات

پەرلەمانی کوردستان رۆژى سێشه‌ممه‌ کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی سێ پرس دەکات.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان كاتى دانيشتنى په‌رله‌مانى كوردستان و كارنامه‌ى دانيشتنه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 25/5/2021 پەرلەمان کۆدەبێتەوە بەگوێرەی بەرنامەی کار کۆبوونەوەکە سێ تەوەری سەرەکی لە خۆدەگرێت کە بریتین لە:.

یەکەم: خستنەڕووی بیرۆکەی پەرلەمانتار عەبدولستار مەجید، پەیوەست بە (دۆزینەوەی هەلی کار لە رێگەی بەگەڕخستنەوەی کارگەکان).

دووەم: خستنەڕوو گفتوگۆکردنی دیاردەی (تاوانەکانی کوشتن بەگشتی کوشتنی ئافرەت و خۆکوشتن) بە ئامادەبوونی لایەنەی پەیوەندیدار لە حکومەتی هەرێمی کوردستان.

سێیەم: خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای (هەمواری یەکەمی یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2019 یاسای بە خاوەنکردنی ئەو زەویانەی کە لە سنووری شارەوانییەکان زێدەڕۆییان لەسەر کراوە).

Back to top button