بێگهرد تاڵهبانى :لە ماوەی ساڵێک و نۆ مانگی کارکردنی کابینەی نۆیەم ئاستی وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵ لە 1.5٪ بۆ رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان لهشارى سلێمانى رايگهياند: “لە ماوەی ساڵێک و نۆ مانگی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاستی وەبەرهێنانی لە کەرتی کشتوکاڵ لە 1.5٪ بۆ رێژەی 8٪ بەرزبووەتەوە“.
لە وتارێکدا ئهمرۆ يهكشهممه 23-5-2021، بێگەرد تاڵەبانی، لە میانی بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جووتیاران لە پارێزگای سلێمانی گوتی: “لە سەرەتای دەستبەکاربوونمان پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران، لە پێشینەی پلانەکانمان دابووە، بە هەوڵی هەموو لایەک توانیمان بگەینە قۆناغی کرداری، لە لە سێ پارێزگای هەرێم سێ کارگەی گەورەو سایلۆی تایبەت دابمەزرێت، کە ساڵانە 500 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگیرێتەوە و بە پیشەسازی بکرێت“.
وەزیری کشتوکاڵ و سهرچاوهكانى ئاوى حكوومهتى ههرێمى كوردستان گوتيشى، “مایەی خۆشحاڵییە یەکەم بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێری پایتەخت دانرا، ئێستا 70٪ی کارەکانی تەواو بووە و کۆمپانیای جێبەجێکار لەماوەی شەش مانگدا کارێکی ناوازەی ئەنجامداوە، ئەمڕۆش لە شاری سلێمانی دەستپێدەکەین و لەماوەیەکی کەمدا بەرهەمی پڕۆژەکە دەبینین و لە چەند هەفتەی داهاتووشدا لە پارێزگای دهۆک بەردی بناغەی پڕۆژەکە لە دادەنرێت“.