بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ولێر ده‌ستگیركرا
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردنی بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆیینه‌وه له هه‌ولێر راگه‌ياند كه خه‌ڵكى توركيايه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كاندا كه كۆپییه‌كی دراوه به ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك و تێدا هاتووه، “له به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانمان بۆ بنبڕكردن و نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان و دوای به‌دواداچوون و هه‌بوونی زانیاری ورد له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان، ئه‌مڕۆ رێكه‌وتی (23/5/2021) له شاری هه‌ولێر له چالاكیێكی گه‌وره‌دا، توانرا بازرگانێكی مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ناوی (ع. ج. ع) ده‌ستگیر بكرێت”.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه زياتر هاتووه ، “تۆمه‌تباره‌كه خه‌ڵكی وڵاتی توركیایه و دانیشتووی شاری هه‌ولێره، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ده‌ستیش به‌سه‌ر 184 قاڵب مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری هێرۆییندا گیراوه، كه بڕه‌كه‌ی له 92 كیلۆگرام پێكهاتبوو”.
له‌كۆتايى راگه‌يێندراوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌شلێ، “تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی مادده‌ی (25) له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراوه”.