سوریا: ئێمە لە ئەمریكا باشترین
وەزیری دەرەوەی سوریا فەیسەڵ ئەلمەقداد ڕایگەیاند هەڵبژاردنەکانی سوریا ” هەزاران جار باشترە ” لە هەڵبژاردنی ئەمریکا .
ئەلمەقداد دەنگەکانی سوریای بە “زۆر کاریگەر” وەسفکرد وپێی وابوو لە “کەشێکی ئازادی و دیموکراسیدا” بەڕێوەچوو، کە تێیدا سورییەکان بە وردی و بە ئازادی “بۆچوونی خۆیان” دەربڕی
ئەلمەقداد دوای ڕادەستکردنی ئەنجامی دەنگدانەکە بە وەزارەتی داد، بە ڕۆژنامەنووسانی وت:”هەڵبژاردنەکان لە ناوخۆی سوریا دەوڵەمەند دەبن بە بەشداری گشتی و گوزارشت لە بۆچوونی خەڵکی سوریا دەکەن، پێچەوانەی هەموو ئەو پڕوپاگەندانە لەلایەن میدیا لایەندارو سیاسەتمەدارو تاوانبارەکانەوە لە هەندێک حاڵەتدا بۆ شێواندنی ئەم هەڵبژاردنانە”