به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری هه‌ولێر: 62 ھەزار گەشتیار هاتوونەتە شوێنە گەشتیارییەکان
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێككاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان ده‌گیرێته به‌ر. به‌ڵام بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر رایدەگەیەنێت، دوای کردنەوەی رێگاکانی نێوان ھەرێم و عێراق، ھاتنی گەشتیاران بەردەوامە و لە17ی ئەم مانگەوە تا ئێستا زیاتر لە62 ھەزار گەشتیار ھاتوونەتە شوێنە گەشتیارییەکانی سنوری پارێزگاکە.
ئیسماعیل مینەخان بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر به ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه كه، پاش کردنەوەی دەروازەکان بە رووی گەشتیاران لە نێوان ھەرێم و عێراقدا، لە رۆژی17ی ئەم مانگەوە تا ئێستا62 ھەزار و407 گەشتیار هاتوون و ھاتنیش بەردەوامە و ئاسانکاریی تەواویشیان بۆ کردوون.
هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ھەولێر ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو گەشتیارانەی بە گروپ دێن، پێویستە پشکنینی خۆیان پێبێت و هەمووشیان پابەندی رێنماییەکان بن و ماسک ببەستن، ئەگەرنا کۆمپانیاکە سزا دەدەن و رێگا نادەن جارێکی دیکەش گروپی گەشتیاری بێنن.