ته‌ندروستیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاو كرده‌وه‌ته‌وه و رایده‌گه‌ێنێت: هاووڵاتییانى سنوورى هه‌ولێر ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه لێژنەی سامپڵ و تاقیگە سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکاری لە کات و شوێنی پشکنینی کۆرۆنا بۆ گەشتی دەرەوەی وڵات بەم خاڵانەی خوارەوە دەبێت:
1 – شوێنی فەرمیی وەرگرتنی سامپڵ بۆ پشکنین تەنیا بنکەی تەندروستیی زانکۆ و بنکەی تەندروستیی مه‌لا فەندی دەبێت، جگە لەم دوو شوێنە، هیچ شوێنێکی دیكه بە حکوومی و تایبەتەوە هەژمار ناکرێت.
2 – کاتەکانی دەوام هەموو ڕۆژانی شەممە تا پێنجشەممە ده‌بێت، له کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکوو 5ی ئێوارە، هه‌روه‌ها ڕۆژانی هەینی کاتژمێر 8ى بەیانی تاوەکوو 1ی نیوەڕۆ ده‌بێت.
3 – کاتی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین، کاتژمێر 11ی بەیانی تاوەکوو 8ی ئێوارە ده‌بێت.
4 – شوێنی وەرگرتنەوەی ئەنجامی پشکنین لە سەنتەری داتا و زانیاری دەبێت، كه لەناو بنکەی تەندروستیی نازدار بامەڕنییه.
5 – تکایە پێش 24 کاتژمێر لە گەشتەکەتان، پشکنین بكه‌ن.
6 – دەتوانن لە ڕێگای ئه‌م ماڵپەره‌وه (anjamakam.com)، ئەنجامەکان وەربگرنەوە.