کەشناسی : شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی سێشه‌ممه 25/5/2021، له هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان له كاته‌كانى به‌یانیی زوودا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین له ناوچه شاخاوییه‌كانى هه‌ردوو پارێزگاكه هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌بارانیش له سه‌نته‌رى پارێزگاكان هه‌یه، له دهۆك و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كانى دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى كه‌مێك باران له دهۆك هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه.