وەزیری پەروەردە وادەی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان ئاشکرا دەکات

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ئەمساڵ تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی خۆیان و بە ستافی مامۆستاکانی خۆیان دەبێت.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، رايگەیاند، ئەمساڵ تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلی 9ی بنەڕەتی لە قوتابخانەکانی خۆیان و بە ستافی مامۆستاکانی خۆیان دەبێت، بەپێی خشتەی بەڕێوەبەرایەتی ئەزمونەکانی وەزارەتی پەروەردە، بڕیارە 22ى حوزه‌یرانى 2021 تاقیکردنەوەی قوتابیانی پۆلە ناکۆتاکان و قۆناغی 9ی بنەڕەتی دەستپێدەکات.

ئالان حەمە سەعید لەبارەی دۆخی قوتابخانەکانیشەوە گوتی، لە ١٦ی ئەم مانگەوە دەرگای قوتابخانەکان کراوەتەوە و بەشێوەیەکی گشتی دەوامی قوتابخانەکان باشە، لە چەند رۆژی رابردوو پلەی گەرما بەرزبووەوە، توانیومانە تاڕادەیەکی باش ئامێری فێنکەرەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین بکەین، بۆ ئەم مەبەستە ژمارەیەک لە سەرمایەداران هاوکاری وەزارەتی پەروەردەیان کردووە.

لە رێکەوتی 16ی ئایار لە رۆژی یەکشەممە، لە هەرێمی کوردستان پرۆسەی خوێندن لە ناو پۆلدا بۆ پۆلەکانی یەکی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە میکانزمی دەوامکردنی سێ رۆژ بە سێ رۆژ (تەناوب) دەستیپێکردەوە.

Back to top button