بەرپرسێكی عێراق نەیتوانی بڕواتە فەڵەستین

سەرچاوەیەک لەحکومەتی عێراق بۆ ئاڕ تی ئاشکرایکرد كە بۆچی سەردانەکەی قاسم ئەلئەعرجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بۆ شاری ڕامەڵڵا لەفەلەستین دواخرا.

سەرچاوەکە گوتیشی ” ئەلئەعرەجی لە عەممان بووە و لەوێوە بەرەو شاری ڕەمڵای فەلەستین ڕۆیشتووە بۆ ئەوەی لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین کۆبکاتەوە ، بەڵام گەڕایەوە بۆ پایتەختی ئوردن و پاشان بۆ بەغدا.

وتیشی: هەڵوەشاندنەوە و دواخستنی سەردانەکە بەهۆی رەتکردنەوەی چوونە ناو رامالله بووە لە دەروازەکانی ئیسرائیلەوە.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button