وهزيرى تهندروستى : لە كوردستان زياتر له ١٠٠ ھەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بههاووڵاتيان دراوه
وەزیرى تەندروستیی هەرێمى کوردستان، لەگەڵ سەرۆکى نووسینگەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عیراق کۆبوونەوە و لەدواى کۆبوونەوەکە رايگهياند : تاوەکو ئێستا زیاتر لە 100 هەزار قورچکە ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە، ئاماژە بەوەش دەدات ئامادەکارییان بۆ دەرکردنی ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی کردووە، کە رەنگە لە داهاتوودا ببێتە ئامرازێک بۆ گەشتکردنی خەڵک و وەکو ڤیزا بەکاربێت.
ئهمڕۆ دووشهممه 24/5/2021، د. سامان بهرزنجی، وهزیری تهندروستیی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لهگهڵ د. مازن زەیتوون، سەرۆکى نووسینگەى رێکخراوى تەندروستى جیهانى لە عیراق کۆبوونەوە و دوای كۆبوونهوه كه دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق رایگەیاند: “تاوەکو ئێستا 164 هەزار 300 ژەمە ڤاکسین هاتووەتە کوردستان، لەو ژمارەیە زیاتر لە 100 هەزاری بە هاووڵاتیان دراوە، پرۆسەی پێدانی ڤاکسین بە جۆرە جیاوازەکانیەوە بەردەوامە بەپێی ئەو سیستەمەی کە دانراوە کە ئۆنلاینە، تکا لە هاووڵاتیان دەکەین لە رێگەی ئۆنلاینەوە خۆیان تۆمار بکەن”.
ئاماژهی بهوهش كرد، كه “ڕیکخراوى تەندروستیش بڕیاری داوە ڤاکسینى زیاترمان بۆ دابین بکات، کە دەکاتە %2.2، لە هەوڵیشداین بۆ دابینکردنى پاسپۆرتى ڤاکسین بۆ ئەو هاووڵاتیانەى کە هەردوو ژەمە ڤاکسینەکەیان پێدراوە، چەندان کۆمپانیا و كونسوڵخانە لە هەوڵى دابینکردنى ڤاکسینن بۆ ئەوەى زۆرترین ڤاکسین بگاتە هەرێمى کوردستان و بۆ هەر لایەنێکیش بیەوێ هاوکاریمان بکات بۆ دابینکردنى ڤاکسین، ئێمە ڕێکارەکانى بۆ دابین دەکەین و هەرچییەکى وەک هاوکارى پێویست بێ، ئێمە پێشکەشی دەکەین.
د. سامان بەرزنجى گوتيشى:” ڕێکخراوى تەندروستىی جیهانى بەردەوام لەگەڵ هەرێمى کوردستان هەماهەنگىی هەبووە و بە ماوەى 24 کاتژمێریش چاودێریی دۆخى کۆرۆنا دەکەن و توانیویانە لە چوارچێوەى هەوڵەکانیان چەندان وڵات بخەنە بازنەى هاوکارییەکانى بەرنامەى نیشتمانیی عێراقهوه.
وەزیرى تەندروستى زياتر گوتى: لە ڕێگەى ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانییەوە کار لەگەڵ دەزگاى کۆڤاکسی نێودەوڵهتى کراوە، بۆئەوەى زۆرترین ڤاکسین بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکرێت، چونکە هەڕێمى کوردستان تایبەتمەندیى خۆی هەیە هەم لە ڕووى دانیشتوانى خۆیەوە، هەمیش به هۆى ئەو ژمارە زۆرەى ئاوارە و پەنابەر، کە لەناو خاکى کوردستاندا لە کەمپەکاندان.
بةرزنجى گوتيشى:” لەگەڵ ڕێکخراوى تەندروستیی جیهانى رێک کەوتوون بۆئەوەى بتوانن هەم کۆنفرانسێکى تەندروستیى فراوان لە بارەى خۆپارێزى و هەمیش گەشەکردنى جۆرە تازەکانى ڤایرۆسی کۆرۆنا ببەستن. ئەمە سەربارى ئەوەى ڕیکخراوەکە بڕیاری داوە بە ئەنجامدانى چەندان خولى فراوانى ڕاهێنان و هۆشیارى بۆ کارمەندانى تەندروستى، لەسەر ئاستى عیراق و کوردستان.
سهرنجی خسته سهر ئهوهش، كە ڕێکخراوى کۆڤاکسی نێودەوڵەتى، ڕەزامەندیى نیشان داوە بۆ ئەوەى لە کۆتایی ئەم مانگەدا بڕێکى دیکە لە ڤاکسین بۆ عێراق و هەرێمى کوردستان دابین بکات و ئەوەش دەبێتە هۆی هاوکارییەکى باشتر بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئەو پەتایە.
هاوكات د. مازن زەیتوون، بەرپرسی نووسینگەى ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانى لە عیراق، بۆ رۆژنامهنووسان گوتى، ئەوان کار دەکەن لەسەر بەرزکردنەوەى تواناى کارمەندانى تەندروستى لەگەڵ ئەوەى کە زۆر هەڵیان داوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى ئەو پەتایەی سەرانسەرى جیهانى گرتووهتەوە و عێراقیش قوربانى تێدا هەبووە.