كوردانی یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو داوا لەبارزانی دەكەن دژی دەوڵەتی كوردی بێت بۆ ئەوەی حزبە نەیارەكانی پشگیری لەدەوڵەتی كوردی بكەن 

خواكوڕك

كوردانی یەكێتی سۆڤیەت پێشوو، پاڵپشتی خۆیان بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان راگەیاندوو داوا لەبارزانی دەكەن دەرفەتی بەردەم كورد لەدەست نەدات و لەدەوڵەتی كوردستان رابگەێنێت، كورد هەمووی لەپشت بارزانیە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان ئەمەش دەرفەتێكی بەردەم كوردە كە هەموو كورد چاوەروانی هەنگاوەكانی بارزانین”.

تیتال كەریم بەرپرسی ڕادیۆی كوردی یەریڤان رایگەیاندووە، ئەم دەرفەتەی كە لەبەردەم كورد هەیە، زیاتر لە سەد ساڵە كورد بەم شێوەیە ئامادە نەبووە بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان لە سەر پارچەیەكی كوردستان، بۆیە كوردی هەموو دونیا چاوەروانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانین بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان و دەلێت هەموو كورد پاڵپشتی بارزانین بۆ ئەو هەنگاوە”.

رەشتاڵ ئیسماعیل نووسەر و سیاسەتمەداری لە ئەرمینیا رایگەیاندووە، پاش هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، هەموو چاوەكانی دونیا كەوتنە سەر باشوری كوردستان و رێبەر بارزانی، ئەگەرچی دوژمنانی گەلی كوردستان زۆریان بۆ بارزانی هێنا كە دەست بەرداری دەوڵەتی كوردستان بێت بەڵام بارزانی بەردەوام بوو، لەئێستاشدا رێبەر بارزانی بەتەواوی بەسەر دوژمنانی گەلی كوردستاندا زاڵ بووە، بۆیە نابێت ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین و كوردی هەموو دونیا چاوەروانی بارزانیە بۆ راگەیاندنی ئەو دەرفەتەی كە سەد ساڵە هەموو دونیا لەئێمەیان قەدەغە كردووە،

 

رەشتاڵ ئەوەش دەلێت بەپێی چاودێری كردنی میدیاكانی باشوری كوردستان و تێگەیشتن لە هەڵوێستە سیاسیەكانی نێوان حزبەكانی باشور بەتەواوی روون بۆتەوە، كە هەندێك حزب لەبەر ئەوە رێبەر بارزانی دەیەوێت دەوڵەتی كوردستان دروست بكات، بۆیە دژایەتی خواستی چڵ ملیۆن كورد دەكەن و دژی بارزانی وەستاونەتەوە لەتەنیشت داگیركەرانی كوردستان، بۆیە نابێت بارزانی گوێ بەم دەنگانە بدات چونكە ئەوان دژی خواستی چڵ ملیۆن كوردن نەك دژی بارزانی، خۆ ناكرێت بلێن رێبەر بارزانی تۆ دژایەتی دەوڵەتی كوردستان بكە بۆ ئەوەی ئەو حزبانە پشگیری لە دەوڵەتی كوردستان بكەن، ئەمە چ سیاسەتێكە ئەوان بەرێوە دەبەن”.

 

Back to top button