وهزارهتى دارايى ريزبهندى دابهشكردنى مووچهى سهرجهم وهزارهتهكانى راگهياند
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی ریزبەندیی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە رايگەیاند، لیستی مووچە هاوشێوەی مانگی پێشوو دەبێت.
رۆژی یەکشەممە 23-05-2021 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕی لێبڕینی مووچە رايگەیاند، بڕی لێبڕینی مووچەی ئەم مانگە 21٪ دەبێت و 25ـی مانگیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی پێشوو بەمشێوەیە بوو:
رۆژی یەکەم:
وەزارەتی تەندروستی
دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە
یەکەی 70 و 80
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی ناوخۆ
فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری و فریاکەوتن
لیوای نەوت
رەگەزنامە
رۆژی دووەم:
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون
مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانی سیاسی
وەزارەتی پەروەردە
رۆژی سێیەم:
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستە تایبەتەکان
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
رۆژی چوارەم:
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا
وهزارهتى كشتوكاڵ و سهرچاوهكانى ئاو
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
رۆژی پێنجەم:
خانەنشینی شارستانی
هەرێمی کوردستان مانگانە بەبێ لێبڕین پێویستی بە 895 ملیار دینارە بۆ دابینکردنی مووچە، بۆیە ساڵانە هەرێمی کوردستان پێویستی بە 10 تریلیۆن و 740 ملیار دینارە بۆ پێدانی مووچە.
س: رووداو