ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوو باره‌گاكانی پارتیش له مه‌خموور چۆڵ ده‌كرێن
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 24ی ئایار/ مایۆی 2021، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور ده‌ستبه‌كاربوو.
كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغی پارتی دیموكراتی كوردستان، رايگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، ژووری هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق له مه‌خموور كرایه‌وه، 5 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له‌و ژووره ده‌ستبه‌كاربوون.
به‌رپرسى لقى 23 ى قه‌ره‌چووغى پارتى روونیشی كرده‌وه، ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و ژووره هاوبه‌شه‌كه، هاوكار ده‌بێت بۆ پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش، بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچانه ومتمانه‌ی هاووڵاتیان، كه دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌و ناوچانه‌یان چۆڵ كردبوو.
به‌رپرسی لقی 23ی قه‌ره‌چووغ، بۆ كوردستان24 ئاشكراشی كردووه، بڕیاره باره‌گاكانی پارتیش له مه‌خموور چۆڵ ده‌كرێن، كه له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌جێیهێشتبوون.
ئەمە لەکاتێکدا دوێنێ ژووری هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە کەرکووک پێکهێنرا، بە گویڕەی رێککەوتنی نێوان پێشمەرگە و سوپا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا چەند ناوەندێکی دیکەی هاوبەش بکرێنەوە و بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پڕ بکرێنەوە، بۆ ئەوەی رێگری لە جوڵەکانی داعش لەو ناوچانە بهێنرێت.