كه‌می ڤیتامین D له‌ پیاواندا ئه‌م كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر دێنێ

خواكوڕك

توێژینەوەیەکی نوێ جەخت لەوە دەکاتەوە کە کەمی ڤیتامین (D) لەلای پیاواندا، دەبێتە ھۆی ژانەسەری بەردەوام، ئەو توێژینەوەیە جەختی لەوەش کردوەتەوە کە کەمی ئەو ڤیتامینە، ھۆکارێکە بۆ تووشبوونی پیاوان بە سەرئێشەی یەکلایی (شەقیقە) و ھەروەھا دروست بوونی گرێی شێرپەنجەیی.

ئەم توێژینەوەیە لەلایەن کۆمەڵێک پسپۆڕی فینلاندی لەسەر 1600 پیاودا ئەنجام دراوە، کە تەمەنیان لە نێوان 42 بۆ 60 ساڵیدا بوو، ھەر یەکە بەشێک لە خوێنیان و وەرگیراوە، جگە لە کۆمەڵێک پرسیار. وەک توێژەرەکان، باسی لێوە دەکەن، نزیکەی 70% پیاوەکان گرفتی کەمی ڤیتامین (D)یان ھەبوو، بەھۆی ئەوەی لەو وڵاتە تیشکی ڕۆژ کەمە، ئەمەش ھۆکارێک بووە کە پیاوەکانی ئەو ناوچەیە زۆربەی کات لە دوودڵی و ڕاڕای ژیاون.

سەرباری بوونی نەخۆشی سەرئێشەی لاسەرە، کە بەڵایەنی کەمەوە، ئەو پیاوانە ھەفتەی جارێک ئەو سەرئێشەیان گرتووە، بۆیە توێژەرەکان ئامۆژکاری ئەو پیاوانەی کردووە، کە دەرچوونی دەرەوەیان زۆر بێت و زۆر خۆیان بدەنە بەر تیشکی خۆر. ئەو توێژینەوەیەش ئەوەی دەرخستووە کە بوونی ڤیتامین (D) کاریگەری لەسەر داھاتووی تەندروستی پیاوان ھەیە، بەتایبەت لە سیستەمی بەرگری و گەشەی خانەی شێرپەنجەیی.

Back to top button