بنكه‌ى ئاسمانى عه‌ين ئه‌سه‌د به دوو مووشه‌ك كرايه ئامانج
بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کە هێزەکانی سوپای ئەمریکاى تێدايه بە دوو مووشەکی کاتیۆشا کرایە ئامانج لە پارێزگاى ئه‌نبار .
سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار له رووداوه‌كه به سۆمه‌ريه نيوزى راگەیاندووه : “ئەمڕۆ دووشه‌ممه دوو مووشەک ئاڕاسته‌ى بنكه‌ى عه‌ين ئه‌سه‌د كرا له پارێزگاى ئه‌نبار كه هێزه‌كانى ئه‌مريكاى تێدايه .
وه‌ك سه‌رچاوه‌كه باسى كردووه :” تاوەکو ئێستا زیانەکانی ئه‌و دوو مووشه‌كه نه‌زانراوه و هيچ روونكردنهوهيهكيش بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه پێنا چێت زيانى گيانى و مادى هه‌بێت”.