په‌رله‌مان : له‌سه‌ر كێشه‌ی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان و مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا كۆده‌بينه‌وه‌

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ده‌لێ : لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ له‌سه‌ر كێشه‌ی سێ یەکەمەکانی زانکۆو پەیمانگاکان و مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی و په‌روه‌رده‌ و خویندنی باڵا كۆده‌بێته‌وه‌.
عه‌بدولسه‌لام دۆلەمەری، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان ، له‌ په‌ره‌ى فه‌رميى خۆى له‌ فه‌يسبووك گوتى:” به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ندیدار به‌كاروباری لیژنه‌,نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه‌ 23/5/2021 لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا .
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتووگۆ كرا له‌سه‌ر كێشه‌و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یةكه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان,به‌شداربووان ڕاو سه‌رنجی خۆییان له‌سه‌ر كێشه‌كان خسته‌ ڕوو وه‌ ئاماژه‌ییان به‌وه‌ كرد كه‌ داواكاری ئه‌م سێ چینه‌ ڕه‌واییه‌ و پێویسته‌ ڕێگه‌ چاره‌ی گونجاو بدۆزرێته‌وه‌ .
دۆله‌مه‌رى گوتيشى :” بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ بڕیاردرا له‌ ئاینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه‌ بانگگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی و خوێندنی باڵا و په‌روه‌رده‌ بكات بۆ وه‌رگرتنی ڕوون كردنه‌وه‌ و زانیاری به‌ لیژنه‌ و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگاكان .
Back to top button