پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتی وه‌زیرانی دارایی و په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا دەکات
لیژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان، له‌سه‌ر كێشه‌ی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی دارایی، په‌روه‌رده و خوێندن باڵا و توێژینەوەی زانستی كۆده‌بێته‌وه.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، لیژنه‌ی په‌روه‌رد هو خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چه‌ند پرسێكی په‌یوه‌ست به‌كاری لیژنه‌كه، كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر كێشه و گرفته‌كانی مامۆستایانی وانه‌بێژ و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان كراوه، به‌شداربووانی کۆبوونەوەکە راو سه‌رنجی خۆیان له‌سه‌ر كێشه‌كان خستووه‌ته‌ڕوو و ئاماژه‌یان به‌وه كردووە كه داواكاریی ئه‌و سێ چینه ره‌وایه و پێویسته رێگه‌چاره‌ی گونجاویان بۆ بدۆزرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بڕیاردراوه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا لیژنه بانگهێشتی هه‌رسێ وه‌زیری دارایی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و په‌روه‌رده بكات بۆ وه‌رگرتنی روونكردنه‌وه و پێدانی زانیاری به لیژنه‌كه و دانانی میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و سێ یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان.