ڕاگەیەندراوێك لە گەنجانی (عەشیرەتی ھەركی)ـیەوە بۆ ڕای گشتی

ڕاگەیەندراوێك لە گەنجانی (عەشیرەتی ھەركی)ـیەوە بۆ ڕای گشتی
گەنجانی ھەركی: ئێمە بەردەوامین لەسەر رێبازی بارزانی
كۆمەلێك چاڵاكوان و گەنجانی عەشیرەتی ھەركی ڕاگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە و تێدا ئاماژە بەوە دەدەن كە: ماوەی چەند رۆژێكە ناویعەشیرەتەكەمان ھێنراوەتە نێو مڵملانێی سیاسی و لێرە و لەوێ كەسانێك بەناوی عەشیرەتەكەمانەوە دەیانەوێ چەند دەستكەوتێكی ماددیبەدەست بێنن، بۆیە بەپێویستمان زانی ئەم روونكردنەوەیە بنووسین.
ئێمە رێزی تەواومان ھەیە بۆ ھەموو ھاونشتیمانیەك ھەیە و ئەوانەی لە نزیكەوە رۆژێك لە رۆژان تاكێكی عەشیرەتی ھەركی ناسیبێت، دەزانێت چەند رۆحی تەبایی و یەكڕیزی لەناو ئێمەدا ھەیە و بۆیە ئەوەی ئێستا دەنووسین لەسەر ئەو گروپەی عەشیرەتی ھەركی نە رقە و نە بەخواستی كەس نووسراوە، بەلكۆ دەمانەوێ چەند ڕاستیەك بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكەین.
١– بەڕێز جەوھەر ئاغا ھەركی ھیچ كاتێك پارتی نەبووە و دوای رۆخانی رژێمی بەعس حزبێكی دامەزراند بەناوی (ئازادی و دادپەروەری) بەلام بەھۆی ئەوەی كە ھیچ یەكێك لە تاكەكانی عەشیرەتی ھەركی پەیوەندیان بەم حزبەوە نەكرد، ناچار رووی كردە دیمەشق و ماوەیەك لەوێ ژیا، دواتر چوو بۆ شاری (غازی عنتاب) لە توركیا و چەند سالێك لەوێ ژیا و خەریكی كاری بازرگانی بوو.
٢– چەند جارێك بەڕێز سەرۆك بارزانی بانگی جەوھەر ئاغای ھەركی كرد و لەگەلی كۆبووە بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی زەوی و زاری چەند گوندێكی عەشیرەتی ھەركی لە بادینان، بەلام دواتر دەركەوت ئامانجی جەوەر ئاغا چارەسەركردنی كێشەكە نەبووە، بەلكۆ داوای دەستكەوتی ماددی دەكرد بۆ شەخسی خۆی نەك بۆ زیانلێكەوتوان.
٣– لە ٪٩٥ـی عەشیرەتی ھەركی سەر بە رێخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانن و ڕێژەیەكی بەرچاوی ھێزەكانی پێشمەرگە پێك دەھێنن، پشكی شێریان لە لیستی شەھیدانی شەڕی دژی داعش بەركەوتووە، ئێمە بەلێنمان داوە لە رێگای پارتی و ڕێبازی بارزانییەوە بەردەوام بین لەخزمتكردن بە نیشتیمان.
٤– داوا لە بەڕێز جەوھەر ئاغا ھەركی و كۆڕەكەی دەكەین چیتر بەناوی ھەموو عەشیرەتی ھەركی قسە نەكەن، چونكە ئەوان و شوێنكەوتوانیان ناگەن بە ھەزار كەس، بۆیە مافی ئەوەیان نییە بەناوی ھەموومانەوە قسە بكەن.
٥– بەداخەوە ھەركی كوڕی جەوھەر ئاغا ھەركی عەشیرەتەكەی ئیمەی خزاندە نێو دونیایی جنو و كۆمێنتی نا تەندروست لە فەیسبووك وداخبارتر ئەوەیە كە ناوی (محێ ئاغا) كە لای ھەموومان ناوێكی گەورە و ڕێزلێگیراوە، بەكار دەھێنێت بۆ مەرامە تایبەتییەكانی و ھەر رۆژە ولە میدیایەكی دژە كوردستانی بەناوی ھەموو عەشیرەتی ھەركی لێدوان دەدات، ئەمەش دوو بەرەكی دروست كردووە و زیانی بە یەكڕیزی نێو عەشیرەتەكەمان گەیاندووە.
٦– ئێمەی ھەركی لەبیرمان نەكردووە كاتێك جەوھەر ئاغا ھەركی نزیكەی ٣ ھەزار خێزانی ھەركی لەسەر گوندەكانیان گواستەوە بۆ (قەلعە)ـیموسل و دواتر خیانەتی لێكردن و بێ پشت و پەنا جێی ھێشتن و خۆشی لە دیمەشق لە خۆشترین ژیاندا دەژیا، ئێمە ئەم ھەڵەیە دووبارە ناكەینەوە.
كۆمەلێك لە چاڵاكوان و گەنجانی عەشیرەتی ھەركی
٢٤/٥/٢٠٢١