سوپای عێراق له موسڵ ده‌كه‌وێته گه‌مه‌یه‌كی مه‌ترسیداری داعش

خواكوڕك
ماوه‌ی دوو رۆژه ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی به‌ری راستی موسڵ ده‌ستی پێكردووه و سوپای عێراق پێشڕه‌ویه‌كی فراوانی له‌سه‌جه‌م قۆڵه‌كان كردووه و به‌شێك له چاودێرانی سه‌ربازیش ئه‌مه به جوڵه و تاكتیكێكی جه‌نگی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
دوای ئه‌وه‌ی له 17/10/2016 سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، حەیدەر عەبادی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵی رایگەیاند، داعش پاشه‌كشه‌یه‌كی خێرایی له‌به‌ری چه‌پی موسڵ كرد.
ئەو پاشەكشەیەی داعش لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ وەك شارەزایانی عێراق باسیان لێوە دەكرد، داعش ده‌یه‌وێت لەبه‌ری رۆژئاوای مووسڵ شەڕەكانی یەكلایی بكاتەوە. به‌ڵام جه‌نگی ئه‌و دوورۆژه پێچه‌وانه ده‌ركه‌وت.
به‌پێی زانیاریه هه‌واڵگریه‌كان، داعش له شه‌ڕه‌كانی به‌ری چه‌پی موسڵ به‌رامبه‌ر سوپای عێراق پشتی به‌ستبوو به چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان و ناوخۆییه‌كان، به‌ڵام ته‌واوی چەكدارە بیانییەكانی بۆ شه‌ڕی به‌ری چه‌پی موسڵ خستۆته دواوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی خاوەنی شارەزایی و لێهاتووی شەڕەكانن.
سه‌رچاوه هه‌واڵگریه‌كان ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ن كه داعش چه‌كداره به ئه‌زموون و ناسراوه‌كانی خۆی به‌كارناهێنێت تائه‌وكاته‌ی سوپای عێراقی به‌ته‌واوی پێ ده‌نێته ناو به‌ری راستی موسڵ، و پێشبینی ده‌كرێت گورزێكی كوشنده‌ی سه‌ربازی له‌و سوپایه بدرێت.