شوان زراری وه‌ڵامی توندی به‌ختیار شاوه‌یس دەداتەوە.. تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بوویت
به‌ختیار شاوه‌یس، گوته‌بێژی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه كردبوو كه به گوشاری حزبه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم مانگانه مووچه له كاتی خۆی ده‌دات، ئه‌گه‌ر گۆشاری ئه‌وان نه‌بوایه لێبڕینی مووچه زۆرتر ده‌بوو.
له‌به‌رانبه‌ردا شوان زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، ڕایگه‌یاند، هه‌ر بڕیارێك كه له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌درێت به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌بێت كه پارتی و یه‌كێتی و گۆڕانی تێدایه.
زراری روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌وانه‌ی قسه له‌باره‌ی هه‌موو بابه‌تێك ده‌كه‌ن، ئه‌وانه نه‌خۆشی ده‌روونيیان هه‌یه، چونكه بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت له ژێر كاریگه‌ری هیچ حزبێك نین.
ئەوەی شیاوی باسە، كه به‌ختیار شاوه‌یس له گرووپی خیانه‌تكارانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره و به قسه‌ی ئه‌وان هه‌ڵده‌ستێ و داده‌نیشێ، به‌ڵام بیری چووه كه باڵێكی سه‌ره‌كی حزبه‌كه‌ی به‌شداره له حكوومه‌ت و دۆسیه‌ی دارایش لای قوباد تاڵه‌بانی جێگیری سه‌رۆكی حكوومه‌ته.