ئهمڕۆ پهرلهمانی كوردستان گفتوگۆ لهبارهی تاوانهكانی كوشتن و خۆكوشتن دهكات
چوار وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان گفتوگۆ لەبارەی کوشتن و خۆکوشتن دەکەن.
بڕیارە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 25-5-2021 پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی ژمارە 14ـی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجهمی ههڵبژاردنی خۆی، ساز بکات.
لەو کۆبوونەوەیەدا، هەر چوار وەزیر و ئەمینداری ئەنجوومەنی باڵای خانمان لەگەڵ پەرلەمانتاران، گفتوگۆ لەبارەی رووداوەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان دەکەن، بە مەبەستی دۆزینەوەی هۆکارەکان و چارەسەر بۆیان.
ئەو وەزیرانەی ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەبن:
– رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
– پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی
– کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
– حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان
– خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان