رێباز حه‌ملان : حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه، كه ده‌بووایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.

رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رايده‌گه‌ينێت، هه‌رێمی كورستان ئاماده‌ی هه‌موو پابهندییهكانیهتی و هه‌موو داتا و ژماره‌یه‌كی خستووه‌ته به‌رده‌ست، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی تا ئێستا یاسای بودجه‌ی جێبه‌جێنه‌كردووه، كه ده‌بووایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه جێبه‌جێ بكرێت.
رێباز حه‌ملان گوتی: “حكومه‌تی هه‌رێم، حكومه‌تێكی یه‌ك لایه‌ن نییه، حكومه‌تێكی هاوپه‌یمانییه، پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان و سۆسیالیست پێكهێنه‌ری سه‌ره‌كی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌موو لایه‌نه‌كانی ئه‌م حكومه‌ته ورده‌كاری داهات و خه‌رجییه‌كان ده‌زانن، بێگومان لایه‌نه‌كانی پێكهاته‌ی حكومه‌ت، مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كانیان له داهات و خه‌رجیی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هه‌ر ره‌خنه‌یه‌كیش له‌سه‌ر داهات و خه‌رجی هه‌بێت، ده‌چێته بواری بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌مانه، كێشه‌یه‌كی سیاسییه، نه ته‌كنیكییه، نه داراییه”.
گوتیشی: “دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو دانووستانه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق كرا، بۆ ئه‌وه‌ی له بودجه‌ی فیدراڵی پشكی هه‌رێم جێگیر بكرێت، ده‌بوایه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه ئه‌و بودجه‌یه جێبه‌جێ بكرابایه بۆ هه‌موو عێراق، به‌ڵام حكومه‌تی فیدراڵی به‌س به‌شه‌كه‌ی خۆی جێبه‌جێ كردووه و بۆ هه‌رێمی كوردستانیش جێبه‌جێی نه‌كردووه، هه‌رچه‌نده حكومه‌تی هه‌رێم دوو نامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، كه‌چی تا ئێستا یاسای بودجه‌یان نه‌خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا”.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كوردستان 24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راورد به رابردوو له دۆخێكی باشتردایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكێشه‌یه‌ك هه‌یه، پێویسته بۆ هاووڵاتیانی كوردستان روونی بكه‌ینه‌وه، كه ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی قه‌رزیان لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، تا چه‌ند ئه‌و رێژه‌یه‌ی له نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه، كۆمپانیاكانیش رێژه‌یه‌كی زیاتر له قه‌رزه‌كه داوا ده‌كه‌ن، ئه‌وان به پێی سیسته‌می بانكی قه‌رزه‌كانیان وه‌رده‌گرنه‌وه.
ده‌شلێت، خه‌رجییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا مووچه نییه، حكومه‌تی هه‌رێم خه‌رجییه‌كی زۆری له‌سه‌ر شانه، له رووی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ پاككردنه‌وه‌ی شار و شارۆچكه‌كان، بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه، كه خه‌رجییه‌كی زۆره له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم، كڕینی كاره‌بایه، بۆیه ئه‌گه‌ر داهاته‌كه‌ش زیادی كردبێت، خه‌رجییه‌كانیش زیادیان كردووه.
رێباز حه‌ملان روونیكردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده بودجه‌ی 2021ی عێراق بووه‌ته یاسا و له په‌رله‌مانی عێراقه‌وه ده‌رچووه، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌نی باڵاده‌ست خۆیان له‌سه‌رووی په‌رله‌مانه‌وه داده‌نێن و بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و رێگه ناده‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاره‌كانی خۆی بكات، ئه‌مه به‌شێكه له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له نامه‌كانی بۆ عێراق ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه ئاماده‌ی پایه‌ندبوونه به هه‌ر ئه‌ركێك كه بكه‌وێته سه‌ری.
هه‌روه‌ها حه‌ملان زياتر روونیشیكردۆته‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌وته‌ی دهیفرۆشێت له رێگه‌ی بۆری نه‌وته‌وه ده‌چێته به‌نده‌ری جیهان، كۆمپانیای سۆمۆ ئاگاداری هه‌موو وردهكاییهكانه، ده‌زانێت بڕه‌كه‌ی چه‌نده و به چه‌ندیش ده‌فرۆشرێت، نوێنه‌رانی حكومه‌تی عێراق ده‌یبینن، سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كانیش، هه‌موو ژماره‌كانیان خراوه‌ته به‌رده‌م، بۆ ده‌روازه سنوورییه‌كانیش حكومه‌تی عێراق پاسه‌وانی سنووری هه‌یه و نوێنه‌ری هه‌یه، كازمیش كه سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كانی كردووه، هه‌موو دۆسیه‌كانی خراوه‌ته به‌رده‌ست، له‌وه‌ش گرنگتر، چاودێری دارایی عێراق و چاودێری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راسپێردراون، چاودێری جێبه‌جێكردنی بودجه بكه‌ن و هه‌موو داتاكانیشیان ده‌خرێته به‌رده‌ست.
رێباز حه‌ملان ئاشكرای كردووه، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، پشت به یاسای بودجه‌ی فیدراڵی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام دواكه‌وتنه‌كه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و ژماره زۆره‌یه، كه كورتهێنان درووستی ده‌كات، كه نزیكه‌ی 30% ده‌بێت، هه‌رێمی كوردستان ناتوانێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكاته‌وه، بۆیه پێداچوونه‌وه به پڕۆژه‌یاساكه كراوه.
ئاشكراشی كردووه، بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دوای پێداچوونه‌وه، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت، دوای په‌سه‌ندكردنی ده‌رفه‌رتێكی زۆر باش بۆ بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بودجه‌یه‌كی زۆر شه‌فافه، ته‌نانه‌ت هه‌موو داتا و ئه‌و قهرزانهشی كه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه، خراوه‌ته ناو پڕۆژه‌یاساكه.
رێباز حه‌ملان جه‌ختی كردۆته‌وه، “جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجام داوه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی داوه، كه یاسای بودجه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و داوای كردووه هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و سامانه سرووشتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی میكانیزمی جیبه‌جێكردنی یاسای بودجه دابنرێت، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ش من گه‌شبینم كه یاسای بودجه جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌ڕای فشاره سیاسییه‌كان، ئه‌مه یاسایه و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌تی، ئیراده‌یه‌كی حكومهتمهدار و دهوڵهتمهدارانهیه، ده‌یه‌وێت حكومه‌تێك هه‌بێت بۆ هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، له زاخۆوه بۆ خانه‌قین و هیچ ده‌ستێكی حزبی و كه‌سی نه‌یه‌ته ناو ئه‌و حكومه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارن له حكومه‌تی هه‌رێم، كه هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ناو ئه‌و حزبانه، هێشتا رێگرن له‌به‌رده‌م حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێگرن له‌وه‌ی به یه‌ك شێواز حوكمی یاسا و رێنماییه‌كانی چاكسازی جێبه‌جێ بكرێن، له رابردووش‌دا جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت لیژنه‌یه‌كی له هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه پێكهێناوه، كه سه‌ردانی ده‌روازه سنوورییه‌كان بكه‌ن و له ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیله‌وه ده‌ستپێبكات، تا بنبڕی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه بكرێت، به‌ڵام تا ئێستا رێگرییه‌كی زۆر هه‌یه، بۆیه پێویسته لایه‌نه‌كان له پێناوی خه‌ڵكی كوردستان هاوكار بن، تا حكومه‌تی هه‌رێم حكومه‌تی هه‌موو لایه‌ك بێت به‌بێ جیاوازی و حزبایه‌تی تێیدا نه‌هێڵدرێت”.