به‌غدا : خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەدەچێت … خەڵکی پارێزگاکانی دیکە بەشداری خۆپشاندانەکە دەکەن

بە بەشداری ژمارەیەک لە چالاکوان و هاووڵاتییانی چەند پارێزگایەکی باشووری عێراق، خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ، خۆپیشاندانێکی فراوان لە شاری بەغدا بەڕێوەبچێت و گەنجانی کەربەلا، نەجەف، بابل و چەند پارێزگایەکی دیکە، بەشداری تێدا دەکەن.

هەریەک لە عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و حازم ئەعرەجی نوێنەری رێبەری رەوتی سەدر لە پارێزگای بەسرە، داوایانکرد گیانی خۆپیشاندەران بپارێزرێت. بەڵام ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتائیبی حزبوڵای عێراق، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی بە هەوڵێکی مستەفا کازمی لێکدایەوە، بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و درێژەدان بە ماوەی فەرمانڕەوایەتییەکەی.

 

س: K24

Back to top button