ئەمریكا ھاتە سەرھێڵ لە كێشەی فەڵەستین

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە گەیشتە تەلئەبیب بەمەبەستی دروست کردنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان وەک بەشێک لەگەشتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست کە سەردانی ئۆرشەلیم و ڕامەڵلا و ئوردن و میسر دەکات .

بلینکن لە ئۆرشەلیم لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل کۆدەبێت و هەروەها لەگەڵ مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین لە كەرتی ڕۆژئاوا کۆدەبێتەوە دوای ئەم دوو وێستگەیە ، بلینکن بەرەو میسر بەڕێ دەکەوێت بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە گەیشتن بە ئاگربەست .

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button