ئێران: دەبێت توركیا لە عێراق و سوریا بچێتە دەرەوە

خواكوڕك

لە كۆنفراسی رۆژنامەوانی نێوان سەرۆكی پەرلەمانی سوریا و عەلی ئەكبەر ویلایەتی دا بەفەرمی ویلایەتی هەرەشە لە توركیا كردوو رایگەیاند، توركیا بێ مۆڵەت ئەو دوو وڵاتە چۆتە ناو خاكی عێراق و سوریا،  بۆیە یان دەبێت بەخۆیان بچنە دەرەوە یان دەبێت دەر بكرێن”.

ویلایەتی هەروەها دەلێت پلانەكانی توركیا لەبارەی سوریاوە سەری نەگرت، ھەربۆیە ئەم جورە لێدوانانە دەدات هەروەها دەلێت، بەرپرسانی توركیا دەیانویست بچنە مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق نویژ بكەن، بەڵام ئەو چاوڕوانییەی ئەوان سەری نەگرت و ھەرگیزیش سەر ناگرێت. ئەوەی كە قازانج دەكات خەڵك و حكومەتی سوریایە”.

ئەم لێدوانانەی ویلایەتی لەكاتێكدایە كە پێشتر رەجەب تەیب ئەردۆگان سەردانی سعودیەی كردوو لە بەحرێن لێدوانێكی تووندی لەبارەی ناسیۆنالیزمی فارسی كرد لە عێراق و سوریا و پاشانیش، وەزیری دەرەوەی توركیا مەولوود چاوش ئوغلۆ لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە توندی رەخنەی لە ئێران گرت و “بە گرتنەبەری سیاسەتی تایفەگەری لە ناوچەكە تۆمەتباری كرد كە ئامانجیشی لاوازكردنی سعوودییە و بەحرێنە هەروها پاش ئەمەش گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئێرانی بە داڵدەدانی گروپی تیرۆرستی تۆمەتبار كرد”.

Back to top button