له خواكوڕك به‌ڵگه‌كان بخوێنه‌وه: زۆرترین پارە بۆ پڕۆژەكانی سلێمانی لە ساڵانی 2019 -2021 خەرج كراوە
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی بۆ پارێزگاكان له ساڵانی 2019 تاوه‌كو 2021 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه، زۆرترین بڕی پاره بۆ پرۆژه‌كانى سلێمانی خه‌رجكراوه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، خه‌رجی گشتی پرۆژه‌كانی بۆ پارێزگاكان له ساڵانی 2019 تاوه‌كو 2021 بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی خشته‌كه، زۆرترین بڕی پاره بۆ پرۆژه‌كانى سلێمانی خه‌رجكراوه كه بڕه‌كه‌ى 193.3 (سه‌د و نه‌وه‌د و سێ ملیار و سێسه‌د ملیۆن) دینار له‌كاتێكدا له‌و ماوه‌یه‌دا،بۆ پارێزگای دهۆك 86.8 (هه‌شتا و شه‌ش ملیار و هه‌شتسه‌د ملیۆن دینار) و ، 141.6 (سه‌د و چل و یه‌ك ملیار و شه‌شسه‌د ملیۆن) دینار بۆ پارێزگای هه‌ولێر و، بڕی 12.5 (دوازده یه‌ك ملیار و پێنجسه‌د ملیۆن دينار ) بۆ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه خه‌رجكراوه.
خه‌رج كردنى زۆرترين پاره له‌لايه‌ن حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ پرۆژه‌كانى شارى سلێمانى له‌كاتێكدايه كه داهاتى ناوخۆى ئه‌و شاره بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ناگه‌رێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داهاتى ناوخۆى هه‌ولێر و دهۆك بۆ مووچه خه‌رج بكرێت ئه‌و ڕاستيه‌ش ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، هيڤيدار ئه‌حمه‌د رايگه‌ياند كه:یەکێتی بە فەرمی داوای لە حکومەت کردووە هەموو 25ی مانگێک مووچە نەدرێت.
هه‌روه‌ها پێشه‌وا هه‌وارميش گوتى : ” داهاتی پارێزگایەک نەهاتووەتەوە وەزارەتی دارایی و ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی مووچە.
به‌همه‌ن كاك عه‌بدوڵڵاش ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ى يه‌كێتى دايه‌وه كه ده‌يانگوت بۆ حكوومه‌ت مووچه به بێ لێبڕين دابه‌ش ناكات و له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى:” مانگانە هەشتا ملیار دینار دیاری كراوە لە سلێمانییەوە بۆ خەزێنەی گشتی بگەڕێندرێتەوە، كەچی ”پەنجا ملیاریان دەنێرن كە ناكاتە نیوەی داهاتی سلێمانی“.
بەهمەن كاك عەبدوڵڵا گوتيشى: ”بە دان پێدانانی پارێزگاری سلێمانی، 34%ـی پیشەسازیی هەموو عێراق لە سلێمانییە، كەچی تەنیا 26%ـی داهاتی باج لە سلێمانییەوە بۆ حكوومەت دێتەوە، ئەمە مانای چییە؟“.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره زياتر گوتى:” لە ساڵی 2020ـدا تەنیا لە مەرزی ئیبراهیم خەلیلەوە، 590 ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتیی حكوومەت گەڕێندراوەتەوە، كەچی لە هەمان ساڵدا بە داهاتی هەموو مەرزەكانی سلێمانی و داهاتەكانی شارەكە، تەنیا 366 ملیار دینار ڕەوانە كراوە، ”لە كاتێكدا تەنیا داهاتی پەروێزخان بە قەد داهاتی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلە ئينجا با هاووڵاتيان خۆيان ناوبژيوان بن“.