وەزارەتی پەروەردە خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ئیسلامی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی و ئیسلامی بڵاوکردەوە.
به‌گوێره‌ى ئه‌و خشته‌يه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 25-5-2021 بڵاويكردۆته‌وه‌ تێدا كاتى تاقیکردنەوەکان ديارى كراوه‌ و،  22ـی مانگی داهاتوو ( ته‌ممووز )، يه‌كه‌م رۆژى تاقيكردنه‌وه‌كان دەستپێدەکەن و 1ى مانگى تەممووزيش کۆتاییان دێت. 
قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی هاوشێوەی پۆلە ناکۆتاکان، لە قوتابخانەکانی خۆیان تاقیکردنەوە دەکەن.
هه‌ر به‌پێ ى خشته‌كه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ تاقیکردنەوەکان بە زمان و ئەدەبی کوردی دەستپێدەکەن كه‌ به‌مشێوه‌يه‌ ده‌بێت تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆی بنەڕەتی رۆژی سێشەممە 29ـی تەممووز تەواو دەبن. تاقیکردنەوەکانی خوێندنی ئیسلامیش لە 1ـی تەممووز کۆتاییان دێت.

 

Back to top button