گەنجێک بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیاوە له كانى ماسێ بریندار کرا
بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە لە سنووری ناحیەی کانی ماسی، گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵى گوندێكى ئه‌و ناحييهيه بریندار بووە .
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له ناحييه‌ى كانى ماسێ به ده‌زگاى ميديايى ( خواكوڕكى) ڕاگەیاند: “ئەمڕۆ سێشەممە ،گەنجێکی تەمەن نزيك ٢٠ ساڵى كه دانيشتووى گوندی دێشێشێى سنوورى ناحييه‌ى كانى ماسێ يه بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پەکەکە،بریندار بووە “.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه گوتيشى: ” گەنجە برینداربووه‌كه بۆ چاره‌سه‌رى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه به‌ڵام نازانم ڕه‌وشى ته‌ندروستى چۆنه له ئێستا”.
به‌هۆكارى بوونى بنكه و باره‌گاكانى په‌كه‌كه ماوه‌ى چه‌ندين مانگه‌ى توركيا به‌بێ گوێدانه هاووڵاتيانى سڤيل بۆردوومانى سنوورى ناحيهى كانى ماسێ ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدايه چه‌ندين جاره حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و پارێزگارى دهۆك و خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ش داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن شه‌ڕى خۆيان ببه‌نه ئه‌و شوێنه‌ى كه مه‌يدانى خه‌باتى ئه‌وانه كه باكووره.