پۆليسى هه‌ولێر : تۆمه‌تبارێكمان به بڕێك پاره‌ى ساخته‌وه ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا، كه بڕێك پاره‌ى ساخته‌ى له كه‌ركووكه‌وه هێنابووه هه‌ولێر.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25/5/2021، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، رايگه‌ياندووه: “بەشی پۆلیسی شارەوانی، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ا.ع.و) دەستگیر کرد، کە لە کەرکووکەوە بڕی زیاتر لە 10 هەزار دۆلار ئه‌مریكیی ساختەی هێنابووە هەولێر و دەیویست لە بازاڕەکاندا ساغی بکاتەوە”.
پۆليسى هه‌ولێر له راگهێندراوهكهيدا ده‌شلێت :” تۆمه‌تباره‌كه بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەرى، ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا.