هێمن هه‌ورامى : رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، ئاشكراى دةكات، تا ئێستا حكومه‌تی ئیتیحادی یه‌ك دینار له شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی نه‌ناردووه.
هێمن هه‌ورامی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، دواى دانيشتنى ئه‌مرۆى په‌رله‌مانى كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: حكومه‌تی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه وئه‌مه دوازده‌هه‌مین مانگه، حكومه‌تی عێراق پاره‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه. ، پێویسته هه‌رچی زیاتره كار بۆ جێبه‌جێكردنی باشتری یاسای چاكسازی بكرێت.
ئاشكراشیكرد، كه رێگر له به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌یه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئاماژه‌ی دا، كه داهاتی نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان پێویستیان به جێبه‌جێكردنی باشتری یاسای چاكسازی هه‌یه و پێویسته چاكسازیان تێدا بكرێت.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، داوا ده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان به نه‌فه‌سی ئاشتخوازانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسانه‌دا بكه‌ن، نه‌ك بۆ تۆماركردنی خاڵ له دژی یه‌كدی، به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردن له پێشه بۆ موزایه‌ده بێت.
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنی تایبه‌ت به پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هێمن هه‌ورامی گوتی: دوو یادداشت گه‌یشتووه‌ته سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان لاری نییه له‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له وه‌زیری دارایی، پلاندانان، سامانه سرووشتییه‌كان، سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌ریه‌ك له وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان و دانووستان ئاماده بن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاری په‌رله‌مانتاران.
هه‌ورامى له كۆتايى لێدوانه رۆژنامهنووسيهكهيدا ئاشكراشیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته به‌غدا بۆ به‌دواداچوونی پرسی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه.