فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ : ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای تۆڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان

فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ راگه‌ێندراوێك له‌باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌س و لايه‌نێكى سه‌ر به‌ په‌كه‌كه‌ و هێزى تر ئاراسته‌ى هێزه‌كانى سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌يى پشتيوانى /1 له‌ سنوورى ناحييه‌ى حاجى ئۆمه‌ران ده‌كرێت بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌لێ : ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای تۆڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تۆمەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان لەو سنورى ناحيه‌ى حاجى ئۆمه‌ران گوایە ئێمە ڕێگری لە خەلکی ئەو ناوچانە دەکەین بگەڕێنەوە ناو زەوییە کشتۆکالیەکانی خۆیان. بە هەموو شێوەیەک ئەو جورە قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکەینەوە

ده‌قى راگەیێنراوى فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١ :.
دوای ئەوەی لە ڕێککەوتی ٢٠٢٠/١١/٢٣ ھێزێکی فەرماندەییمان لە سنوری ناحیەی حاجی ئۆمەران جێگیرکرا بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو سنورە پارێزراو بێت لە شەری نێوان چەکدارانی پەکەکە و تورکیا و خەلکی خوشەویستی ئەو ناوچەیە نەبنە قوربانی شەری نێوان ئەو دوو ھێزە، خۆشبەختانە لە ماوەیەکی کەمدا توانیمان ئەو سنورە لە ھەر جموجولێکی سەربازی لە لایەن ئەو هێز و گروپانەی کە لەدەرەوەی چوارچێوەی ھێزە سەربازیەکانی ھەرێمی کوردستاندان بپارێزین.
لەم ڕاگەیێنراوەدا بە خەلکی خۆشەویستمان ڕادەگەیەنین کە ھەندێک کەس بۆ مەبەستێکی دیاریکراو لە ناو میدیای توڕە جڤاکیەکاندا کە سەر بە پەکەکە و ھەندێک ھێزی دیکەن کەوتوونەتە تومەت بەخشینەوە بۆ ھێزەکانمان لەو سنورە کە گوایە ئێمە ڕێگری لە خەلکی ئەو ناوچانە دەکەین بگەڕێنەوە ناو زەوییە کشتۆکالیەکانی خۆیان.
بە هەموو شێوەیەک ئەو جۆرە قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکەینەوە و بە گەواھیدەری خەلکی ئەو ناوچەیە لەو ڕۆژەوەی ھێزەکانمان لەوێ جێگیرکراون ئەو زەویانەی کە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە داگیرکرابوون و ھەر خاوەن زەویەک ئەگەر بیویستبایە زەویە کشتوکاڵیەکانی دابچێنێت یان مەڕوماڵات بەخێو بکات دەبوایە سەرانە بدەنە چەکدارانی پەکەکە و ئەگەر نا بۆیان نەبوو ھیچ کەسێک بەبێ سەرانە یەک بستیش بکاتە بەرۆبوومی کشتوکاڵی،
ئێستا لەژێر سایەی ھێزی پێشمەرگەدا دەتوانن بە ئازادی بچنە ناو زەوییە کشتۆکاڵیەکانیان و پێش چەند ڕۆژێکیش پێشمەرگەکانی فەرماندەییمان بە ئالیاتی خۆیان ھاوکاری خەلکی ئەو ناوچانەیان کرد تا جارێکی دیکە جۆ و جۆ \بارەکانی زەویە کشتوکاڵیەکانیان دروست بکەنەوە و لەو سنوورە جارێکی دیکە دەست بە چاندنی زەویە کشتۆکاڵیەکانیان بکەنەوە.
داوامان لە خەلکی ئەو ناوچەیە کردووە سەردانی ئەو شوێنانە نەکەن کە چەکدارانی پەکەکە بونیان ھەیە تاکۆ نەبنە قوربانی بەھوی بوردوومانکردنی پەکەکە لەلایەن تورکیایەوە.
فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/١، ھێزێکی نیشتیمانی ھەرێمی کوردستانە و بۆ پاراستنی سەروماڵی خەلکی ھەرێمی کوردستان ھەرکاتێک فەرمانی پێ بکرێت بووی هەیە هێزەکانی جوڵە پێ بکات بۆ ھەر شوێنێکی کوردستان و هێزەکانی لێی جێگیربکات، خەلکی نابەرپرس و ناحەزی ھەرێمی کوردستان ناتوانن بڕیار لەسەر جێگیربوون یان جێگیرنەبوونمان بدەن کە چەندین ساڵە بوونەتە ھۆی ماڵوێرانی خەلکی ھەرێمی کوردستان لە ناوچە سنوریەکان.
Back to top button