به‌م گیراوه‌ پێستت سپی بكه‌

خواكوڕك

چەندین ھۆکار ھەن بۆ رەشبونی پێست کەلەدیارترینیان چونە بەر خۆر و کاریگەری دەرمان و نیگەرانیی و شێوازی ژیانی ناتەندروست و بارودۆخی ژینگە و بەرکەوتنی مادە کیمیاییەکان. بۆ چارەسەری ئەوەش بەرێگا سروشتییەکان ھەوڵ بدە ئەم گیراوەیەی بۆ ئامادە بکەیت:

زەیتی گوێز ھیند، ھاڕراوی زەردەچەوە، ئاوی خەیار، ئاوی لیمۆ، بیکین سۆدا. ئامادەکردنی زۆر ئاسانە و چەند برێکی یەکسانی جوان تێکەڵ بکە و شێوە کرێمییەک دروست دەبێت پاشان بەجوڵەی بازنەیی مەساژی پێ بکە لەسەر پێست و با نیو سەعات پێوەی بێت پاشان بەئاوی شلەتێن بیشۆ.

ئەوەی گرنگە نابێ لەو کاتەی وەرگرتنی چارەسەرەکەدا تا دوو سەعات بچیتە بەر ھەتاو، ھاوکات نابێ بدرێت لەشوێنی برین و بڕاوی.

Back to top button