خۆپێشاندەران لە بەغدا بۆ ئهنجامدانى خۆپێشاندانێكى گهوره كۆدەبنەوە
ڕۆژی سێشەممە ژمارەیەکی ” گەورە ” لە خۆپێشاندەرانی شەش پارێزگای باشوور گەیشتنە بەغداد بۆ ئەنجامدانی خۆپێشاندانێكی گەورە.
پەیامنێری ئاڕ تی، گوتی:”پاسی گەورە و مامناوەند، سەدان خۆپێشاندەریان لە شەش پارێزگا هەڵگرتووە بەرەو بەغداد لەوانەش خۆپێشاندەران لە کەربەلا- زیقار- دیوانيە – بابل – واسیت – نەجەف، بۆ بەشداریکردن لە خۆپێشاندانەکان لە بەغدای پایتەخت.”
س . ئار تى عهرهبى