سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی شۆڕشی گوڵان پەیامێکی بڵاو کردەوە
مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كورستان، بهبۆنهی ساڵیادی شۆڕی گوڵان پهیامێكی بڵاو كردهوه و رایدهگهێنێت: بە بۆنەی(45 )مین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتی پارتی و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکەم.
سهرۆكی حكوومهت ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: بەڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدی سەرکردە ئیدریس بارزانی و هەموو شەهیدان و تێکۆشەران و بەشدارانی شۆڕشی گوڵان دەکەینەوە.
مهسرور بارزانی دهشڵێت: شۆڕشی گوڵان کە درێژکراوەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بوو، تەمی نائومێدی ڕەواندەوە و ئاسۆیەکی نوێی لە بەردەم گەلی کوردستان کردەوە کە بە خۆڕاگری و ئیرادەیەکی بەهێزەوە ، بەردەوامیدا بە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان لە پێناو بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان راشیدهگهێنێت: لە یادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵاندا ، جەخت لە برەودان بە کارکردن بۆ یەکڕیزی و تەبایی نێوان پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە کە هاوخەباتی و کاری پێکەوەیی و تەبایی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان ، بووە هۆکار و بنەمای پێکهێنانی( بەرەی کوردستانی) و سەرەنجام سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئاداری 1991 کە یەکێکە لە دەسکەوتە گرنگ و شکۆدارەکانی شۆڕشی گوڵان .
لهكۆتاییدا مهسرور بارزانی رایدهگهێنێت: بەرز و پیرۆز بێت ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان . دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان.