نێچیرڤان بارزانی: با یادی شۆڕشی گوڵان هاندەرمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كتر قبووڵکردن
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ساڵیادی شۆڕشی گوڵان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه یادى 45 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی گوڵان ده‌كه‌ینه‌وه كه درێژەپێدەری شۆڕشی مه‌زنى ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی بارزانیی نەمر و هەڵقوڵاوی واقیعی مێژوویی و وەڵامدەرەوەی خواست و ئومێدی گه‌لى كوردستان بوو.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: شۆڕشی گوڵان، شۆڕشی هه‌ستانه‌وه، به‌ره‌نگارى، ئازادى، فرەدەنگی و فرەڕەنگیی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلى كوردستانه کە ئاکامەکەی پێکهێنانی بەرەیەکی یەکگرتووی لایەنە کوردستانییەكان و سەرخستنی ڕاپەڕینی 1991 بوو.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت: با ئه‌م یاده هاندەری زیاترمان بێت بۆ تەبایی و پێکەوەیی و یه‌كترقبووڵکردن، چاوەڕوانیم لە هەموو کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان، وەک هەمیشە خەمخۆری و دڵسۆزی و ڕۆڵی کاریگەریانە لەم پێناوه‌دا، تا گه‌یشتن به هه‌موو ماف و خه‌ونه‌كانى گه‌لى كوردستان.
له‌كۆتاییدا نێچیرڤان بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: سڵاو و دروود له گیانى پاكى شه‌هیدان، سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له به‌رده‌میاندا داده‌نوێنین.