ئیسرائیل به‌تووندی وه‌ڵامی لێدوانی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌داته‌وه‌

خواكوڕك

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 16ی شوبات حەسەن نەسڕوڵڵا سەرۆكی حیزبوڵڵای لوبنان رایگه‌یاندبوو، هێرش دەكاتە سەر كورەی ئەتۆمی (دیمۆنا)ی ئیسڕائیل، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ به‌تووندی وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانه‌ی دایه‌وه‌.

حكومه‌تی ئیسرائیل له‌وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی گروپە هاوپەیمانەكه‌ی تاران رایگه‌یاند، لەئەگەری هێرش بۆ سەر وڵاتەكەی وه‌ڵامێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان بۆ ئه‌وانه‌ ده‌بێت كه‌ ده‌یانه‌وێت یاری به‌ئاگر بكه‌ن.

میدیاكانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هۆشداریه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بڵاویانكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌رپرسانی حكومی به‌ گرنگیه‌وه‌ له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ ده‌ڕوانن و ده‌زگاكانی ئه‌منی و سه‌ربازیان خستۆته‌ حاله‌تی ئاماده‌باشی له‌ئه‌گه‌ری روودانی هه‌ر پێشهاتێك.

Back to top button