کەشناسی هەرێم : پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە هەر چوار پارێزگای هەولێر، سلێمانی، دهۆک و کەرکووک ساماڵ دەبێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی پێنجشەممە، له هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.