ليزا كاكه‌يى :هۆكاری لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته له خاڵه سنوورییه‌كانی پارێزگای سلێمانی
لیزا كاكه‌یی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، سه‌رۆكی حكومه‌ت به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته سلێمانی و هه‌ر ئه‌م مانگه بڕی 150 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی له بواری سه‌وزایی و كه‌ره‌با و رێگاوبان و ته‌رخان كردووه، كه‌چی داهاته‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌كو خۆی نایه‌ته خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی.
لیزا كاكه‌یی گوتی: “وه‌كو فراكسیۆنی پارتی هه‌ڵو‌ێستی خۆمان راگه‌یاندووه، كه لێبڕینی 21% نه‌مێنێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی دیكه یاداشتێكمان واژوو كردووه، كه تا ئێستا 65 په‌رله‌مانتار واژووی له‌سه‌ر كردووه، ره‌نگه له داهاتوودا په‌رله‌مانتاری دیكه‌ش بێنه پاڵ ئه‌و داواكارییه، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنێكی تایبه‌ت بكرێت له‌سه‌ر ئه‌م پرسه بكرێت”.
گوتیشی: “پێویسته خوێندنه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه هه‌بێت، كه بۆچی لێبڕینی 21% له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ده‌بێت ئه‌مه روونبكرێته‌وه، كه 3 سه‌رچاوه‌ی داهاتمان هه‌یه، یه‌كێكیان فرۆشتنی نه‌وته، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان داهاتی ناوخۆیه، داهاتی سێیه‌م له به‌غداوه دێت، هه‌رچه‌نده له گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن كراوه و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیش یاسای بودجه‌ی 2021 به پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی میكانیزمێكی تایبه‌ته‌وه، جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی دواكه‌وتووه و تا ئێستا پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردراوه”.
سه‌باره‌ت به داهاتی نه‌وت، لیزا كاكه‌یی روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده نرخی نه‌وت كه‌مێك به‌رزبووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موو لایه‌نه‌كانی پێكهێنه‌ری حكومه‌ت ئه‌و راسستییه ده‌زانن، كه به‌شێكی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌رجی ده‌رهێنان و هه‌ندێكی بۆ شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكان و كرێی بۆری نه‌وت ده‌چێت، له‌و بڕه‌ی هه‌یه، له ساڵی (2019)ه‌وه (32%)ی داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م ساڵ رێژه‌كه به‌رزتر بووه‌ته‌وه، به‌ڵام رێژه‌یه به‌و جۆره نییه، كه به‌گوێره‌ی پێویست بێت، ئه‌وه‌ی دیكه داهاتی ناوخۆیه، كه ده‌كرێت چاكسازی تێدا بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داهاتی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی هه‌یه، كه لێبڕینی (21%)ه، نه‌مێنێت.
روونیشكرده‌وه، كێشه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی ناوخۆ ئه‌وه‌یه، كه كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كه مه‌ركه‌زی نییه، ئه‌وه‌ی ئاشكراشه داهاته‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی وه‌كو خۆی نایه‌ته خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته كێشه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دروست ببێت و لێبڕینی له مووچه درووست ببێت.
له‌باره‌ی داهاتی ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی لیزا كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه كرد،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا ئێستا داهاتی ناوخۆ له‌و پارێزگایه وه‌كو خۆی نه‌هاتووته خه‌زێنه‌ی گشتی، تا ئێستا روون نییه داهاتی ئه‌و سنوور چه‌نده، به‌داخه‌وه ئه‌و هێزانه‌ی پێكهێنه‌ری ئه‌و كابینه‌یه‌ن، ئاگاداری ئه‌و ورده‌كارییه‌ن، به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاران و نووسه‌رانی خۆیان هان ده‌ده‌ن، كه له‌سه‌ر شاشه هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان چه‌واشه بكه‌ن، كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به تایبه‌تی پارتی به‌رپرساره له‌و لێبڕینه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌مه وانییه، پێویسته هاووڵاتیان به‌رچاویان روون بێت، كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌كان هه‌یه، وه‌كو ئه‌وه نییه كه له پشتی شاشه‌وه رووده‌ده‌ن، یه‌كێتی ئاگاداری ئه‌و ورده‌كارییه‌یه، له لیژنه‌ی دارایی‌ش له‌گه‌ڵ چه‌ندین وه‌زیر كۆبووینه‌ته‌وه و ورده‌كاریمان وه‌رگرتووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كێشه‌ی داهاتی ناوخۆش، به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی خاڵه سنوورییه‌كانه‌وه‌یه، له مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵیش سه‌رۆكی حكومه‌ت راسپارده‌یه‌كی ده‌ركرد، بۆ هه‌رسێ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و پێشمه‌رگه و دارایی، كه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنن، تا بتوانرێت خاڵه سنوورییه‌كان كۆنترۆڵ بكرێت، كاتێك له لیژنه‌ی دارایی پرسیارمان له وه‌زیری ناوخۆ كرد، بۆچی هێزی هاوبه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێكنه‌هێنراوه و هیچ هه‌نگاوێك نه‌چووته پێش، وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه فشاری سیاسیمان له‌سه‌ره، هه‌مان پرسیاریشمان له وه‌زیری پێشمه‌رگه كرد، به‌ڕێزیان گوتی: ناكرێت هێزێك پێكبهێنرێت، كه له خاڵه سنوورییه‌كان رێزیان لێنه‌گیرێت، به تایبه‌تی له‌و خاڵه سنوورییانه‌ی له پارێزگای سلێمانین، رێز له بڕیاره‌كانیان ناگیرێت، ئه‌مه له هه‌یبه‌ت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كه‌مده‌كاته‌وه، ئه‌مه وه‌ڵامی وه‌زیری پێشمه‌رگه بوو.
لیزا كاكه‌یی باس له‌وه كرد، هه‌ر كاتێك هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت باس له پرسێكی زۆر گرنگ بكات، ژماره‌یه‌ك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت به‌ربه‌ست بۆ پرسه‌كه دروست بكه‌ن، ئێستا هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌یه، كه ده‌ستوور ئاماده بكات، دیسان ده‌یانه‌وێت به‌م جۆره فشارانه و به‌م جۆره چه‌واشه‌كارییانه دۆخه‌كه ئاڵۆز بكه‌ن و دواتر بڵێن كاته‌كه گونجاو نییه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ده‌ستوور، بۆیه به‌راشكاوانه ده‌یڵێم، یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ره‌وه‌شه‌كه به‌م جۆره بمێنێته‌وه، تا به‌رژه‌وه‌ندیان له خاڵه سنوورییه‌كان تێكنه‌چێت.
باسی له‌وه‌ش كرد، په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ناشه‌فافی له گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كان هه‌یه، هه‌ر له‌و باریه‌وه، بیری بیری حه‌سیره‌كه، كه رۆژانه 33 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت و بۆ به‌نده‌ری جیهان ده‌نێردرێت، كۆمپانییه‌كی گواستنه‌وه هه‌بوو، ده‌یویست به 27 دۆلار نه‌وته‌كه بگوازێته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان كۆمپانیه‌كی دۆزیووه‌ته‌وه، كه به 16 دۆلار ئاماده‌یه نه‌وته‌كه بگوازێته‌وه، كه‌چی له زۆنی سه‌وز ئه‌وه‌یان قه‌بووڵ نه‌كرد، ته‌نانه‌ت كاره‌كه گه‌یشته ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 رۆژ گواستنه‌وه‌ی نه‌وت راگیرا، دواتر په‌رله‌مانتاره‌كانی خۆیان دێن و ده‌ڵێن گرێبه‌سته‌كان شه‌فاف نین، به‌ڵام كه وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كان ده‌یه‌وێت به بڕێكی زۆر كه‌متر نه‌وت بگوازێته‌وه، رێگه‌ی پێ‌نادرێت.
لیزا كاكه‌یی جه‌ختی كرده‌وه، ناعه‌داله‌تی له كۆكردنه‌وه‌ی داهات هه‌یه، له‌هه‌مان كاتدا ناعه‌داله‌تی له دابه‌شكردنیش هه‌یه، ئه‌و داهاته‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی هه‌یه، به ته‌واوه‌تی بۆ خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت ناگه‌ڕێته‌وه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی لێبڕینی (21%) مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت، جگه له‌وه‌ش، هه‌ر ئه‌م مانگه حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 150 ملیار دیناری بۆ پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان له سلێمانی له بواری سه‌وزایی و كه‌ره‌با ورێگاوبان ته‌رخان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ماوه‌یه‌كش له‌مه‌وبه‌ر پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد، كه پارێزگای سلێمانی له رووی وه‌به‌رهێنانه‌وه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی عێراق زۆر پێشكه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت سه‌رۆكی حكومه‌ت به گرنگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌و ده‌ڤه‌ره و ده‌یه‌وێت له هه‌موو بواره‌كان پێشبخات.
لیزا كاكه‌یی ئاشكرای كرد، دوای هاتنی راپۆرتی چاكسازی بۆ په‌رله‌مان، داوامانكردووه ئه‌و وه‌زیرانه‌ی تایبه‌تمه‌ندن له یاسای چاكسازی، ئه‌وانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانیان زۆرترین بڕی چاكسازی ده‌گرێته‌وه بێنه په‌رله‌مانی كوردستان و روونكردنه‌وه بده‌ن، وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان هاتن، داوامانكردووه، وه‌زیری دارایی كه زۆرترین به‌رپرساریه‌تی له جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی هه‌یه، بۆ په‌رله‌مان بێت و روونكردنه‌وه بدات و ئاگادارمان بكاته‌وه، كه ئه‌و به‌ربه‌ستانه چین رووبه‌ڕووی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌بێته‌وه، ئه‌وه چه‌ندین جاره بانگهێشتیان بكه‌ین، به‌ڵام وه‌زیری دارایی ئاماده نییه بۆ په‌رله‌مان بێت و روونكردنه‌وه پێبدات.
س:k24