سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق دەكات
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ـی ئایاری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە سیداتی شێخ وەلەد ئەحمەد عیشە باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی لە عێراق سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، پێزانینی خۆی بۆ خەبات و قوربانیدانی گەلی كوردستان و فەرهەنگی ئاشتیخوازی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان نیشان دا و ئاماژەشی بەوەدا كە لە هەرێمی كوردستاندا ژێرخانی پتەو هەیە بۆ ئەوەی داهاتوویەكی گەشی هەبێت و خوازیاری ئەوەش بوو كە هەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابووری و وەبەرهێنانەوە پەیوەندییەكانی لەگەڵ وڵاتەكەی و وڵاتانی تری كیشوەری ئەفریقیا پەرە پێ بدات.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی مۆریتانیا لە عێراق لە ئەرك و كاری داهاتووی خواست و پێشوازیشی لە ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی هەردوولا كرد.