وه‌زاره‌تى دارايى ليستێكى ترى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌ياند

وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ليستێكى ترى دابه‌شكردنى مووچه‌ى راگه‌ياند و رۆژى پێنج شه‌ممه‌ و يه‌كشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى مووچه‌كانيان وه‌رده‌گرن.

وه‌زاره‌تى دارايى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند : ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی 2021/5/27، موچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگه و لیواکانی سەربە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى دارايى راشيگه‌ياندووه‌ كه‌ : ڕۆژی یەک شەممەش ڕێکەوتی 2021/5/30 ، موچەی یەکەكانی 70 و 80 وەزارەتی دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت.

 

دوێنێ سێشه‌ممه‌ 25-5-2021 وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى 5-2021 ى ده‌ستپێكرد و وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وه‌كو يه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌كانيان پێدرا .

پێشتريش حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رايگه‌ياند كه‌ هه‌موو 30 رۆژ جارێك مووچه‌ له‌كاتى خۆى دابه‌ش ده‌كرێت و ليستى مووچه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ به‌ڵام دوێنێ هيڤيدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامى ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ داهاتى ناوخۆى سلێمانى ناگه‌رێته‌وه‌ خه‌زێنه‌ى گشتى بۆيه‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ سستى تێكه‌وتووه‌.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ تيمى يه‌كێتى به‌ ئاشكرا به‌ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانيان گوتووه‌ ناتوانن هه‌موو 25 مانگ پاره‌ بۆ مووچه‌ بده‌ن له‌ كاتى خۆى .

Back to top button