سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق كۆبووه‌وه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/5/26 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له به‌ڕێز مارتن هووس باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له عێراق كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز ڤێنسنت گيووم پۆپۆ به‌رپرسى نووسينگه‌ى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و هاوكارى و هاوبه‌شيى نێوانيان، هه‌وڵه‌كانى ئاماده‌كردنى ده‌ستوورى هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراقيان تاوتوێ كرد.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوانيان كرده‌وه و هاوڕا بوون كه عێراق و هه‌رێمى كوردستان له زۆر بواردا پێويستييان به هاريكاريى و يارمه‌تيدانى زياترى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا هه‌يه.
دۆخى هه‌رێمى كوردستان، ئازادييه‌كان، ديموكراسى و مافه‌كانى مرۆڤ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو، تيايدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر ئاراسته و ڕێڕه‌وى ڕاست ده‌بێت و به‌ها و چه‌مكه هاوبه‌شه‌كانى له‌گه‌ڵ جيهانى پێشكه‌وتوودا ده‌پارێزێت.