جووتيار عادل : لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسێكى رۆژنامهوانيدا ئاشكراى كرد كه ، لە ماوەیەکی کەمدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دەدرێت.
د.جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتيشى: “ئەمە لە دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و شتێکە ئێستاش کاری لەسەر دەکات بۆئەوەی بەزووترین کات و بەپێی ئەو پلانەی دامانناوە، مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەین”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ههروهها گوتیشی: ” پابەندین بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و لە ماوەیەکی کورتدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت ،79 %ی مووچە بەگوێرەی داهاتە،ئەگەر لایەنەکان هاوکاربن، مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت”.
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتيشى:” نامانەوێت کێشەی دواکەوتنی مووچە لە قەبارەی خۆی گەورەتر بکرێت، ئەوە شتێکی کاتییە و سیاسی نییە، “پێویستمان بە موزایەدە نییە و راستییەکان بە خەڵک دەڵێین”.
دەشڵێت، حکومەت ناکەوێتە نێو ململانێی سیاسیی لایەنەکان.
لهكۆتايى كۆنگره رۆژنامهوانييهكهيدا گوتهبێژى حكوومهتى ههرێمى كوردستان كاتى چوونى شاندى ههرێمى كوردستانى بۆ بهغدا ئاشكراكرد و گوتى:” سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا.