ئەمريكا.. پەلامارێکی چەکداری لە ویلایەتی کالیفۆرنیا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە
دوای ئهوهی كهسێكی چهكدار لە شاری سان خۆسێ لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا، هێرشی كرده سهر چهند هاووڵاتیهك و به هۆیهوه ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
پۆلیسی سان خۆسێ کە دەکەوێتە باشووری شاری سان فرانسیسکۆ، لە رێگەی تویتەرەوە، زانیاری ئەوەی بڵاوکردەوە کە تیمەکانی پۆلیس لە ناوەندی شار تەقەيان كردووە و وەڵامی پەلامارە چەكدارييەكەيان داوەتەوە.
بڵاوکراوەکەی بەشی پۆلیسی سان خۆسێ، ئاماژەی بەوە کردووە کە تیمەکانی بەشی پۆلیسی سانتا کلاراش لە ناوچەی رووداوەکە ئامادەبوون و تێيدا هاتووە، “ئەمە، رووداوێکی چالاکە کە ھێشتا بەردەوامە. لە کاتێکدا ئێمە لێکۆڵینەوەکان بەڕێوەدەبەین، تکا لە ھەموو کەسێک دەکەین کە لە ناوچەی رووداوەکە دووربکەونەوە”.
بەرپرسەکانی پۆلیس، کە پاش ماوەیەکی کەم روونکردنەوەیان بۆ مێدیاکان دا، ئەوەیان راگەیاند کە رووداوەکە گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆری کەسی لێکەوتووەتەوە.
ئەوەش راگەیەندرا، کە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکراوە و لە کاتژمێرەکانی داھاتوودا داواکاری گشتیی ناوچەکە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدەدات.