کەشناسی : پلەکانی گەرما بۆ دوو ڕۆژی داهاتوو بڵاوکردەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو کە سبەی هه‌ینى ، له سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و خێرایی با زیاد ده‌بێت.